لە دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم ئەمەریكا و ئێران بە ناوەندگیریی پاكستان بە رێككەوتنێكی ئاگربەستی دوو هەفتەیی گەیشتن، تا ئێستە ئیسرائیل لە هێرشەكانی بۆ سەر حزبوڵا و لبنان بەردەوامە، سەرۆكی ئەمەریكاش دووپاتی دەكاتەوە كە رێككەوتنەكە لبنان ناگرێتەوە، ئێرانیش تاوتوێی كشانەوە لە رێككەوتنەكە دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەم
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە رێككەوتنی ئاگربەستی دوایی گۆڕەپانی لبنان ناگرێتەوە، ئاماژەی كرد كە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی حزبوڵا بەشێوەیەكی سەربەخۆ و جیا لە ئێران دەبێت، لبنان نەخراوەتە ناو رێككەوتنی ئاگربەست، ئەوەش بەهۆی دۆسیەی حزبوڵا كە تا ئێستە یەكلا نەكراوەتەوە.
لە لایەكی تر هەر ئەمڕۆ میدیاكانی ئێران باسی ئەوەیان كرد كە تاران تاوتوێی كشانەوە لە رێككەوتنی ئاگربەست دەكات ئەگەر ئیسرائیل لە هێرشەكانی بۆ سەر حزبوڵا بەردەوام بێت، وەك ئاژانسی "تەسنیم"، لە سەرچاوەیەكی ئاگەداری گواستووەتەوە، ئێران تاوتوێی كشانەوەی لە رێككەوتنی ئاگربەست دەكات ئەگەر ئیسرائیل لە هێرشەكانی بۆ سەر لبنان بەردەوام بێت.
زیاتر گوتی، ئەمەریكا لەسەر وەستانی شەڕ لە هەموو بەرەكان رازی بووە، لەوانە لە لبنان، هاوكات ئێران تاوتوێی ئەگەری كشانەوە لە رێككەوتنی ئاگربەست دەكات و ئامانجەكانیش دیاری دەكات لەكاتی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل.