دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هۆشدارییەكی توند دەداتە ئێران لەبارەی جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێككەوتنی نێوانیان و هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرش و بۆردمانی قورس دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، دۆناڵد ترەمپ لە "تروس سۆشیاڵ" پەیامێكی بڵاوكردەوە و رای گەیاند، دەبێت ئێران بەو مەرجانە رازی بێت لەسەری رێككەوتوون، ئەو كاتە ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" كۆتایی دێت.
ئەو دەڵێ، بە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، گەمارۆی سەر گەرووی هورمز هەڵدەگیرێت و گەرووەكە بە رووی هەموو وڵاتان و ئێرانیشدا دەكرێتەوە.
لە پەیامەكەدا وا دەردەكەوێت كە ترەمپ گومانی لە پابەندبوونی تاران بە مەرجەكانەوە هەبێت و دەڵێ، ئەگەر ئێران بە رێككەوتنەكە رازی نەبێت، ئەوا پرۆسەی بۆردمانكردن دەست پێ دەكاتەوە.