بە سەتان ماڵباتی زیندانیان و دانیشتووانی تل تەمر، ڕێگای نێودەوڵەتی M4ـیان داخست و خۆپێشاندانیان كرد.
ماڵباتی دیلەكان و دانیشتووانی تل تەمر لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4ـیان خۆپێشاندانیان كرد و داوای ئازادكردنی ڕۆڵەكانیان كرد كە لەلایەن حكوومەتی كاتیی سووریاوە گیراون.
بەشداربووانی خۆپێشاندانەكە تایەی ئۆتۆمبێلیان سووتاند و ڕێگای هاتوچۆی ڕێگای نێودەوڵەتی M4ـیان داخست.
خۆپێشاندەران داوای ڕێوشوێنی بەپەلەیان كرد و ڕایان گەیاند، كاتی ئەوە هاتووە ئەم پرسە بە تەواوی چارەسەر بكرێت.
هەروەها خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەكرد، تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت و سەرجەم دیلەكان ئازاد دەكرێن، بەردەوام دەبن لە چالاكییەكانیان.