سەرچاوكان: دانوستانەكانی تاران و واشنتن نەگەیشتووەتە ئاستی رێككەوتن

:: PM:05:39:06/05/2026 ‌

لە دوای شەڕە 40 رۆژییەكەی ئەمەریكا و ئێران، كە بە ئاگربەستێكی كاتی لە 11ی مانگی نیسانی رابردوو وەستا، دانوستانی هەردوو وڵات لە پاكستان دەستی پێ كرد، لەو ساتەوە تەنیا یەك گەڕی دانوستان كراوە و ئەوەی هەیە پێشنیازگۆڕینەوەیە لە رێگەی پاكستان، تا ئێستە ئێران بەوە رازی نەبووە كە سەرۆكی ئەمەریكا دەیەوێت، سەرچاوەیەكی ئێرانی دەڵێت، پێشوەچوون لە دانوستانەكان هەیە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستی رێككەوتن.

سەرچاوە ئێرانییەكان ئاماژە دەكەن كە ئەوەی میدیاكانی ئێران لەبارەی وردەكاریی دانوستانەكان و خاڵەكانی رێككەوتنی تاران و واشنتۆن بڵاوی دەكەنەوە، بەرجەستەی راستیی رووداوەكان نییە، پێشوەچوون لە دانوستانەكانی هەردوولا لە رێگەی پاكستان هەیە، بەڵام تا ئێستە نەگەیشتووەتە ئاستی رێككەوتن.

دووپاتیان كردەوە، تا ئێستە دانوستانەكان رووبەڕووی پێداگری و داواكاریی زیادەڕۆی ئەمەریكا دەبنەوە، میدیاكانی ئەمەریكا ئەو داواكارییانەی ئەمەریكا و هیواكانی وەك بەشێك لە رێككەوتنی هەردوولا دەخەنە روو، بۆیە دانوستانەكان بە ناوەندگیریی پاكستان سەرنجیان خستووەتە سەر كۆتاهێنان بە شەڕ نەك بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، ئەوەی باس دەكرێت لەبارەی گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ ئەمەریكا راست نییە و ئەو بابەتە لەناو ئەجیندای ئێراندا نییە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل