پێگەی Iran War Costی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێچووی زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری ئەمەریكی لەسەر گەنجینەی ئەمەریكا دروست كردووە.
بەگوێرەی داتا نا فەرمییەكان كە ئەو
پێگە ئەلیكترۆنییەكان بڵاوی كردووەتەوە، تێچووی جەنگی ئەمەریكا لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتووەتە سەرووی 100 ملیار دۆلارەوە، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا "پنتاگۆن" ئامادە نییە ژمارە ڕاستەقینەكان لەبارەی تێچووی جەنگ بڵاو بكاتەوە.
ئەو پارە زەبەلاحە تێچووی بەكارخستن و مووچەی كارمەندان و خزمەتگوزاری چاككردنەوەی كەشتییەكان كە بۆ ناوچەكە گوێزراونەتەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی پنتاگۆن ئاراستەی كۆنگرێسی كردووە تەنیا لە شەش ڕۆژی یەكەمی جەنگ دژی ئێران، تێچووی ئەمەریكا 11.3 ملیار دۆلار بووە، جیا لەوەی ڕۆژانە تێچووی تر بە بڕی ملیارێك دۆلار بوونی هەبووە.
بەگوێرەی دوا ڕاپۆرتی وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا لەبارەی تێچووی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی تا كۆتایی مانگی نیسان/ئەپریل، كاربەرێكەری سەرۆكی بەشی دارایی لە وەزارەتەكە گۆلز هێرست گوتی، كە تێچووی جەنگ تا ئێستە گەیشتووەتە نزیكەی 25 ملیار دۆلار.