لە كەركووك خۆپێشاندانە

:: AM:09:25:03/06/2026 ‌
بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، خۆپێشاندانی پزیشكان لە كەركووك دەستی پێ‌ كرد و تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، بڕیاری بەردەوامییان داوە.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیران، رەسووڵ كاكەیی نوێنەری پزیشكانی خولی، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ هاوكات لەگەڵ مانگرتنی گشتیی پزیشكانی نیشتەجێی خولی (موقیم دەوری) لە عێراق، لە كەركووكیش مانگرتن و خۆپێشاندان دەستی پێ‌ كرد.

زیاتر گوتی، مەبەستی پشتگیریكردن لە ماف و داواكارییە ڕەواكانمان، بڕیاری مانگرتنمان داوە و درێژەی پێ دەدەین، ئەوەیش بەمەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان كە گۆڕینی ناونیشانە لە كاتی خۆی و گۆڕانكاریی مووچەیە.

دەشڵَێت، ئەمڕۆ لە بەغدا و كەركووك و ناسریە و میسان و چەندان پارێزگای تر، خۆپێشاندان بەردەوامە و بایكۆتی كار كراوە.


وشە - رامیار جەواد