دوای ئەوەی دوێنێ كارەبای نیشتیمانی بڕا خاوەن مۆلیدەكان جارێكی تر مۆلیدەكانیان پێ كردەوە، سەرۆكی ئەنجوومی مۆلیدە ئەهلییەكان دەڵێت خاوەن مۆلیدەكان چەند داواكارییەكیان هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەيران، خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، خاوەن مۆلیدەكان بۆ ئەو قۆناغەی ئێستە كە جاری وا هەیە كارەبا تووشی كێشە دەبێت چەند داواكارییەكیان هەیە بۆ پێكردنەوەی مۆلیدەكانیان.
زیاتر گوتی، یەكێك لە داواكاریەكانیان ئەوەیە بۆ هەر ئەمپێرێك مۆلیدە پێ بكرێت یان نا نرخێكی مانگانە دیاری بكرێت.
باسی لەوەشكرد، هۆكاری ئەو داواكارییەك بەشێكی زۆری خاوەن مۆلیدەكان كارپێكەری مۆلیدەكانیان بەرێكردووە، خۆشیان كاریان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە، بۆیە ئەگەر شتێكی لەم شێوەیە بكرێت یان خۆی دەگەڕێتەوە سەر مۆلیدەكای یان كارپێكەری مۆلیدە بگەڕێتتەوە سەر كارەكەی