نەبیل مەرسوومی ئابووریناسی عێراق ئاشكرای دەكات، پەرلەمانی عێراق 12 هەزار و 500 فەرمانبەری هەیە و كۆی مووچەكانیان دەگاتە 551 ملیار دینار.
ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیران،
نەبیل مەرسوومی پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە بە ناونیشانی "واز لە بەزمی هێلكە بهێنن وەرنە سەر بابەتی مووچە". ئاشكرای دەكات لە ساڵی 2025دا زیاتر لە 551 ملیار دینار وەك مووچە بە فەرمانبەرانی پەرلەمان دراوە، كە ژمارەیان 12 هەزار و 500 كەسە و بە تەواوی دەستەكانی سەربە پەرلەمانیشەوە.
واتە بە تێكڕایی مووچە سێ ملیۆن و 600 هەزار دینار بۆ هەر فەرمانبەرێكی پەرلەمانە، ئەمەیش 12 هێندەی نزمترین مووچەی فەرمانبەرێكە لە عێراق. ئەمە سەرەڕای جیاوازییەكانی تر لە ماف و ئیمتیازی تر.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیای عێراقی بڵاو دەبنەوە، لەم خولە نوێیەی پەرلەمانیش ژمارەیەكی تر فەرمانبەر بە ناونیشانی ترەوە دامەزراون.