ترەمپ: لەوانەیە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی كۆ ببمەوە

:: PM:03:18:03/06/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، لەوانەیە لەگەڵ موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆ ببێتەوە و گوتیشی، "ئێران رازی بووە چەكی ئەتۆمی نەبێت".

ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پەیامێكی لەبارەی ئێران  بڵاو كردەوە و گوتی، "لەوانەیە لە قۆناغێكدا لەگەڵ موجتەبا خامنەیی كۆ ببمەوە". ترەمپ باسی لەوەیش كرد لەبارەی ئێران بابەتەكان زۆر بە خێرایی بەڕێوە دەچن و "زۆرباش دەبێت".

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا دۆناڵد ترەمپ دووپاتی كردەوە، "ئێران رازی بووە بەوەی چەكی ئەتۆمی نەبێت".

ئەو پەیامەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو هێزەكانی ئەمەریكا، چەند هێرشێكیان كردووەتە سەر ئێران و ئێرانیش لە وەڵامدا هێرشی كردووەتە سەر چەند پێگەیەكی وڵاتانی كەنداو.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل