ئاژانسی میهر: چەند تەقینەوەیەكی گەورە لە ئەسفەهان بیسترا

:: PM:03:35:03/06/2026 ‌
ئاژانسی میهری ئێرانی ئاشكرای دەكات، كەمێك لەمەوبەر چەند تەقینەوەیەكی گەورە لە شاری ئەسفەهان بیسترا، لەبارەی هۆكارەكەیش میهر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات لەوانەیە تەقینەوەكان كۆنترۆڵكراو بێت.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی حوزەیران، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی گەورە لە شاری ئەسفەهان لە باشووری تارانی پایتەخت بیستراوە. ئاژانسی میهری ئێرانی هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە و لەبارەی هۆكارەكەی دەڵێ‌، "پێوەندیی بە تەقەمەنییە نەتەقیوەكان هەیە و تەقێنراونەتەوە".

میهر لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی تەنگژەكان زانیاری ئەوەی بڵاو كردووەتەوە، تەقینەوەكان كۆنترۆڵكراون، پێوەندی بەو تەقەمەنییانە هەیە كە لە جەنگی 40 رۆژە لە باكوری ئەسفەهان بوون و نەتەقیونەتەوە، ئێستە لەلایەن تیمی تایبەتەوە لەناو دەبرێن.

تا ئێستە هیچ ئاژانسێكی بێلایەن زانیاریی تری بڵاو نەكردووەتەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندان جار ئەمەریكا هێرشی كردووەتە سەر پێگەكانی باشووری ئێران. لە ئاگربەستەوە تا ئێستە یەكەم جارە دەنگی تەقینەوە لە ئەسفەهان ببیسترێت.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل