ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئیسرائیل و لبنان و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌و وڵاته و زیادبوونی ئومێدی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگ، نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م دابه‌زی.
نرخی نه‌وتی خامی برنت 67 سه‌نت و به ڕێژه‌ی0.69% دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 97 دۆلار و 14 سه‌نت فرۆشرا، هاوكات نرخی نه‌وتی خامی ته‌كساس 62 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 0.65% دابه‌زی و به‌رمیلێكی گه‌یشته 95 دۆلار و چوار سه‌نت.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م نرخی هه‌ردوو جۆره
نه‌وته خامه‌كه به ڕێژه‌ی 2% به‌رزبوونه‌وه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له كه‌نداو و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری ڕێژه‌ی گرژییه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
هاوكات ده‌نگدانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پرۆژه بڕیارێك بۆ سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ دژی ئێران كاریگه‌ر له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دانا و ورده ورده به‌ره‌و دابه‌زینی برد.