ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، بە درۆن هێرش كرایە سەر كەشتییەكی نەوتی سەربە كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریكی لە نزیك كەنارەكانی رووسی نزیك لە دەریای رەش.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات، بە درۆن هێرش كراوەتە سەر كەشتییەكی نەوتی سەربە كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریكی، لە نزیك كەنارەكانی رووسیا لە دەریای رەش.
چەند رۆژێكە گرژییەكان لە دەریا دەستی پێ كردووەتەوە، دوێنیش لە نزیك گەرووی هورمز لە كەنارەكانی عومان، هێرش كرایە سەر دوو كەشتیی قەتەری و سعوودی. ئەمەریكا لەو هێرشانەدا ئێرانی تۆمەتبار كرد، بۆیە هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی ئێران.