ماڵپەڕی ئیرەم نیوزی ئیماراتی بڵاوی كردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەكان، ئێران دەستی بە جووڵەی سەربازی كردووە و چەكی پێشكەوتووی لە بەرزاییەكانی هورمز داناوە.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی تەمووز، ماڵپەڕی
ئیرەم نیوز ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، سەرچاوەكانی وڵاتانی رۆژئاوا بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ئاشكرایان كردووە، هێزی دەریاوانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، دەستی بە جووڵەی سەربازی كردووە، دەستیان بە گواستنەوەی سەكۆی مووشەكی پێشكەوتوو كردووە بۆ ئەو بەرزاییانەی كە بەسەر هورمز دەڕوانن.
سەرچاوەكان باس لەوەیش دەكەن كە جگە لە دانانی سەكۆی مووشەكی، سوپای پاسدارانی ئێران جۆرێكی نوێی لە مینی دەریایی پێشكەوتوویان داناوە كە لە مادەی فایبەرگلاس پێكهاتووە.
شەوی رابردوو ئەمەریكی هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەكی ئێران لە وەڵامی ئەو هێرشانەی كە ئێران بۆ سەر دوو كەشتی قەتەری و سعوودی ئەنجامی دابوون.