فوئاد حوسێن گەیشتە كوێت

:: PM:06:01:08/07/2026 ‌

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی عێراق بۆ باشكردنی پێوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و كەنداو و دەرخستنی پابەندی بەوەی دژی هێرشەكانە كە لە خاكەكەیەوە دەكرێتە سەر ئەو وڵاتانە و دڵنیاكردنەوەیان، ئەمڕۆ شاندێكی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە گەیشتە كوێت.

وەك فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژەی بۆ كردووە، ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی بەرەو كوێت بەڕێ كەوتین، كە یەكەم سەردانی ئێمەیە بۆ وڵاتانی كەنداو لە دوای پێكهاتنی حكوومەتی نوێی عێراق، دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی پەرەپێدانی پێوەندییەكان دەكەین بەو شێوەی لە بەرژەوەندیی گەلانی هەردوو وڵاتدایە.  

ئەمە و هەریەك لە قاسم عەبوودی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە هاوەڵی فوئاد حوسێن دەكەن لەو سەردانە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل