ئەمشەو چوارشەم هەشتی تەمووزی 2026، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە دەنگی تەقینەوەیەک لە شاری بەندەر عەباس بیستراوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە شاری سیریک لە پارێزگای هورمزگان لە باشووری وڵاتەکە کارا کراوە.
هاوکات دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دوورگەی لاوان لە هەمان پارێزگا بیستراوە، بەبێ ئەوەی تا ئێستە جۆری ئەو ئامانجانە ڕوون ببنەوە کە هێرشیان کراوەتە سەر. بەئامانجگرتنی چەند ناوچەیەک لە باشووری ئێران هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی باس لە دەستپێکردنی ئەگەری هێرشێکی ئەمەریکا بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی لە ئێران کردبوو کە ئەمشەو گورزیان بەر دەکەوێت، و ئاماژەی بەوەش داوە کە پێدەچێت هێزەکانی ئەمەریکا کۆنترۆڵی دوورگەی خەرج بکەن.