بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كەشتییەكی پڕ لە غازی شل لە بەندەری دمیاتی میسر و ئاگرێكی گەورە لە كەشتییەكە كەوتەوە، پسپۆڕێكی سەربازیش دەڵێ، بریكارەكانی ئێران لە لبنان بەرپرس و ئەنجامدەری ئەو هێرشەن.
كۆمپانیای ویندوارد بۆ شیكاری داتای كەشتییوانی نێودەوڵەتی بڵاوی كردەوە، بەشی كۆگەكردنی غازی شلی كەشتی ئەنێرگۆس وینتەر، بە درۆن لە بەندەری
دمیات لە میسر لەوكاتەی خەریكی بە تاڵكردنەوەی بارەكانیان بوون، هێرشی كرایە سەر، ئەمەیش وایكرد كە ئاگری لێ بەرز ببێتەوە.
دەسبەجێ تیمی كەشتیوانی سەر كەشتییەكە ڕزگار كران و هەوڵەكان بۆ دامركاندنەوەی ئاگرەكە دەستی پێ كرد، دوای كۆنترۆڵكردنی و ئاساییبوونەوەی دۆخەكە، كەشتییەكە دووبارە بە ئاراستەی باكور لە بەندەری دمیاتی میسر ڕۆیشت.
عەقیدی خانەنشینكراو نیزال ئەبو زێد كە وەك پسپۆرێكی سەربازی شیكردنەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووە
دەڵێ: لە پشتی ئەو هێرشەوە بریكارەكانی ئێران لە لبنان بوونیان هەیە، ئەمەیش كردارێكی بە مەبەست بووە، نەك بۆ بە ئامانجگرتنی بەندەرە میسرییەكە، بەڵكو بۆ بە ئامانجگرتنی ئەو كەشتییە ئەمەریكییە لە ئاوەكانی میسر.