دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی توركیا لە بڕیارێكی نوێدا تا 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ گەشتەكانی هێڵی ئاسمانیی توركیای بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ڕاگرت.
هێڵی ئاسمانی توركیا توركیش ئێرلاین گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی تا30ی ئەیلوول ڕاگرتووە. هۆكاری ئەم بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕەوشە تەناهییەی دروستبووە بەهۆی هێرشە درۆنی و موشەكییەكانەوە.
لەماوەی رابردوودا دەسەڵاتی فرۆكەوانی توركیا بەشێوەیەكی بەردەوام گەشتەكانی بۆ ئەو فڕۆكەخانەیەك راگرتبوو، بەڵام ئەمجارە هەمان هۆكار نییە و تەناهییە.