ئیحسان شەمەری مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی دووپاتی دەكاتەوە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سیاسەتی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و میلیشیاكان بەردەوام دەبێت و لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیش بێ ئومێد بووە.
ئەمڕۆ هەینی 31ی تەمووز ئیحسان شەمەری مامۆستای زانكۆ و سەرۆكی سەنتەری بیركردنەوەی سیاسی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دووپاتی دەكاتەوە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق مكوڕە لەسەر ئەوەی عێراق لە هەژموونی ئێران دوور بخاتەوە، بەردەوامیش رووبەڕووی گوشار دەبێتەوە، تەنانەت هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەیش لە ئارادایە.
شەمەری دەڵێ، "زەیدی لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بێ ئومێد بووە، تەنانەت ئاماژەی ئەوەیش هەیە هێرشی بكرێتە سەر بەڵام وا دەردەكەوێت ئەو لە سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و میلیشیاكان بەردەوام دەبێت".
شەمەری پێیوایە چینێكی نیشتمانی هەیە پشتیوانی زەیدی دەكەن، كورد و سوننەیش لەگەڵ ئەوە نییە چیتر چەك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق بێت. بۆیە بە بڕوای شەمەری كاتی ئەوە هاتووە زەیدی لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی جیا بێتەوە.