پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ریان له به‌رده‌وامی ئاماده‌یی ئێران بۆ پێكدادان و ململانێكان سوڕماوه.
ئه‌و
پێگه‌یه له زاری چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه بڵاوی كرده‌وه، به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا تووشی سه‌رسوڕمان بوون له‌وه‌ی كه چۆن ئێران به‌وشێوه‌یه ئاماده‌یی بۆ به‌رده‌وامیدان به پێكدادانه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان هه‌یه.
ئاماژه‌ی داوه، كه ئێرانییه‌كان له پێكدادانی ئه‌م دواییه ڕه‌فتاری زۆر دوژمنكارانه و هێرشبه‌رانه ده‌نوێنن، ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكییه‌كانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه.
هاوكات به‌رپرسێكی تری ئه‌مه‌ریكی بۆ پێگه‌كه ده‌ڵێ، ئێران هێرشی زیاتر و به‌رده‌وام ده‌كاته سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه، جیا له‌و هێرشانه‌ی كردییه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن له چوارشه‌می ڕابردوو.
له ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردووه‌وه، دوای وه‌ستانی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كی جه‌نگ، پێكدادانه‌كان له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان پێ كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی چوارشه‌م ئێران بۆردمانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كرد و دره‌نگانی هه‌مانشه‌و ئه‌مه‌ریكا به چڕی بۆردمانی پێگه ستراتیجییه‌كانی ئێرانی له باشووری ئه‌و وڵاته كرده‌وه.