شارەوانیی ئیستانبوڵ لە رێگەی هێڵی سەنتەری چارەسەری (ALO 153)ـەوە دەستی بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بە زمانی كوردی كرد.
شارەوانیی ئیستانبوڵ دوای ساڵانێكی زۆر، شێوەزاری كرمانجی خستە ناو بەرنامەی خزمەتگوزاریی فرەزمانیی سەنتەری چارەسەری و هێڵی گەرمی شارەوانی.
سەنتەری چارەسەری ALO 153' كە لەسەر بەشی پێوەندییە گشتییەكانی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵە، پێشتر بە زمانەكانی توركی، ئینگلیزی و عەرەبی، خزمەتگوزاریی پێشكەش دەكرد، بەڵام شوێنی بۆ زمانی كوردی تەرخان نەكردبوو.
ئێستە شێوەزاری كرمانجی هێڵەكە كارا كراوە. هاووڵاتییان دەتوانن بێ چوونە باڵەخانەی خزمەتگوزاری، داواكاری، پێشنیار و سكاڵاكانیان بگەیەنن. بە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە نوێیە ئەو كەسانەی بە زمانی كوردی قسە دەكەن، دەتوانن بە زمانی دایكیان سوود لە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی وەربگرن.