بەپێی شارەزایانی تەندروستی لە دوای تەمەنی 50 ساڵ، پیاوان تووشی كێشە جیاوازەكانی پرۆستات دەبن، لەوانە هەوكردن و ئاوسانی پرۆستات، كە قەبارەی ئەو رژێنە زیاد دەكات و ئەو كەسە چەند نیشانەیەكی لەسەر بەدیار دەكەوێت.
نیشانەكانی
ئاوسانی پرۆستات بەرە بەرە بەدیار دەكەوێت، لەوانە زۆر میزكردنی شەوانە و زەحمەتیی میزكردن و هیتریش، لەو نیشانانە، زۆر هەستانەوە بۆ میزكردن لە شەوان، لاوازیی هاتنەخوارەوەی میز، زەحمەتیی میزكردن و هاتنی دوای ماوەیەك چاوەڕوانیكردن، هەستكردن بەوەی دوای تەواوبوون لە میزكردن، میزڵدان هێشتا بەتاڵ نەبووە، دوای تەواوبوون، هێشتا چەند دڵۆپێك میز دێتە خوارەوە.
جیا لەوانەی باس كران، چەند نیشانیەكی تر هەن كەمتر بەدیار دەكەن، بەڵام مەترسیدارن، لەوانە زۆر تووشبوون بە هەوكردنی كۆئەندامی میز و دەركەوتنی پەڵەی خوێن لە میز، بێتوانایی لە میزكردن، واتە مانەوەی میز لە میزڵدان، چارەسەری ئەو حاڵەتە پێویست بە پشكنین و سەردانیكردنی پزیشكی شارەزا دەكات، رەنگە ئەو كەسە پێویست بە هەندێك گۆڕانكاری لە ژیانیدا بكات، وەرگرتنی چارەسەری بۆ نەهێشتنی ئاوسانەكە و كەمكردنەوەی قەبارەی پرۆستات، لە حاڵەتی پێشكەوتوو و پێویست پەنا بۆ نەشتەرگەری دەبرێت.