شاباز زەمانی سێ گۆرانی نوێی بڵاو كردەوە

:: PM:02:16:02/08/2026 ‌
دوای نمایشكردنی فیلمێكی لە هەفتەی رابردوودا، هونەرمەند شاباز زەمانی سێ گۆرانیی نوێی بڵاو كردەوە.

شاباز هەفتەی رابردوو لە سینەماكانی كوردستان فیلمێكی نمایش كرد و بۆ یەكەمجار وەك ئەكتەر دەركەوت، هاوڕێیانیشی باسیان لەوە كرد، رۆڵەكەی باش بووە.

لە دوای فیلمەكەی سێ گۆرانی نوێی بڵاو كردەوە كە بەشێكیان لە فیلمەكەدا هەبوون.

گۆرانییەكان ناویان "هیوام ماوە، تاوان و هەنسكـ"ە، گۆرانیی "هیوام ماوە"  دیمەنەكانی ناو فیلمی "دوا گۆرانی" وەك ڤیدیۆ كلیپ لەگەڵیدا بەكار هێنراوە و ئێستە بۆ بیسەران و بینەران بەردەستە.
 
شاباز زەمانی ساڵی 1990 لە سلێمانی لە دایك بووە‌، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەندان بەرهەمی هونەرییە، جگە لەوەیش گۆرانیی "مەینەت"ی بۆ درامایەكی دۆبلاجكراوی توركی گوتووە، چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هەیە.



وشە - سۆران عەزیز