ئاگادارییەك بۆ بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك

:: PM:05:07:02/08/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر لە ئاگەدارییەكدا سەرجەم بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەكاتەوە كە پارەی بەشەخۆراكیان لێ وەرناگیرێت ئەگەر ناسنامەی بریكارییان نوێ نەبێت.

لە ئاگادارییەكەی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێردا هاتووە، بانكی جنووبی ئیسلامی كە تایبەتە بە وەرگرتنی پارەی بەشە خۆراكی لە بریكارەكان رایگەیاندووە، لەمەودوا هیچ بریكارێكی خۆراك كارەكەی ڕایی ناكرێت و ناتوانێت پارە بخاتە سەر ڤیزە كارتەكەی، ئەگەر ناسنامەی بریكاری 2026، لەگەڵ خۆی نەهێنێت.

داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكەن تائێستە ناسنامەی بریكارییان وەرنەگرتووەتەوە، بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریكاری نوێ‌.

ئەم بڕیارە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق دەرچووە و گشتاندنی بۆ كراوە بۆ تەواوی پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە كە پێویستە بریكارەكانی خۆراك ناسنامەی 2026ـیان هەبێت.



وشە - وشه‌