سوهراب پورنازری موزیكژەنی دیاری كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە فەرمی بوو بە ئەندامی ئاكادیمی گرامی (Recording Academy).
سوهراب پورنازری موزیكژەنێكی دیای كوردە، بەڵام زۆربەی كارەكانی دەچێتە خزمەتی ئێران و موزیكی فارسییەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا بە ئەنجامدانی كۆنسێرتی جیهانی و هاوكاریكردن لەگەڵ هونەرمەندە ناسراوەكانی دنیا، ڕۆڵێكی بەرچاوی لە ناساندنی موزیكی ئێران هەبووە.
ئاكادیمیی گرامی لە ساڵی ١٩٥٨ـەوە دامەزراوە و وەك گەورەترین و گرنگترین ناوەندی پیشەیی لە دنیای موزیكدا دەناسرێت. خەڵاتی ئەم ئاكادیمییە لە بواری موزیكدا، هاوتای خەڵاتی ئۆسكارە لە سینەمادا.
پورنازری كە لە خێزانێكی ناسراوی هونەری لە شاری كرماشان لە دایك بووە، لە پەیامەكەیدا ئەم ئەندامێتییەی بە "بەرپرسیارێتییەكی گرانبەها" وەسف كرد .
ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم هەنگاوە دەبێتە پاڵنەر و هێزێك بۆ ئەوەی بە ورەیەكی زیاترەوە درێژە بە ڕێچكە و ژیانی هونەریی خۆی بدات.