وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رای گەیاند، لە بودجەی پێشنیازكراویی وەزارەتەكەیان دامەزراندنی سێیەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان، لەپێشینەی كارەكانیان دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، لە كۆبونەوەیەكدا بابەتی دامەزراندنی سەرجەم خاوەن بڕوانامە باڵاكان و سێیەكەمەكانی زانكۆكانی كوردستان ئەوانەی تائێستە دانەمەزراون، لە پرۆژە بودجەی پێشنیازكراوی هەرێمی كوردستان و لەسەر میلاكی داودەزگاكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا چەسپێنران.
وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕی و دارایی دووپاتی لەسەر گرنگی بوونی بودجە كردەوە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێی كاركردن. وەك ئەو گوتویەتی، گرنگە لە دانانی بودجەدا بوژانەوەی ژێرخانی زانكۆكان لە پێشینەی كارەكان بێت بەتایبەت تەرخانكردنی بودجەی تەواو بۆ سێیەكەمەكانی زانكۆكاكی كوردستان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان.
بە گوێرەی هەمان راگەیەنراو شایستە داراییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەت و زانكۆكان و ژێرخانی ئەكادیمی و زانستی زانكۆكانیش تاوتوێ كراون كە بودجەی پێویستی بۆ دابین بكرێت.