پێگه‌ی واللای ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای ئیسرائیل خراوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه میلیشیاكانی ئێران له عێراق هێرش و بۆردمانی ناوچه جیا جیاكانی ئیسرائیل بكه‌ن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌وه‌یشی
نووسیوه، كه مه‌ترسی له نێو سوپا هه‌یه، كه میلیشیاكانی ئێران له عێراق بۆردمانی كتوپڕ به درۆن یان به مووشه‌ك ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی له‌مجۆره كراوه.
پێشتر به‌رپرسێكی باڵای ته‌ناهی ئیسرائیل بۆ ئه‌و پێگه‌یه ڕای گه‌یاند، كه سوپا خراوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به‌هۆی ئه‌گه‌ری دروستبوونه‌وه‌ی پێكدادان و گرژییه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه.
هاوكات له ڕۆژانی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئێران كرد، به‌وه‌ی یان ده‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن، یان هێرشێكی وایان ده‌كرێته سه‌ر، كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه، هێرشی له‌مجۆره له دنیا ڕووی نه‌دا بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای سێ وڵات ئه‌و هێرشه تا ئێسته وه‌ستێنراوه و چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكان ده‌كرێت.