هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ناوه‌ندگیری سوڵتاننشینی عومان نزیكبوونه‌ته‌وه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی كاتی بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، ئه‌م هه‌گاوه‌یش به ئامانجی جێگیر و مانه‌وه‌ی ئاگربه‌سته له نێوان هه‌ردوولا و به‌رده‌وامیدانه به دانوستانه‌كان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران.
پێگه‌ی
ئه‌كسیۆسی ئه‌مره‌یكی له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ناوچه‌كه و به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئێسته ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕێككه‌وتنی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ڕابگه‌یه‌نرێت، دوای دانوستانه‌كان كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاند.
ڕۆژی شه‌موو دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری بۆردمانكردنی چڕی ئێرانی له‌سه‌ر داوای سه‌ركرده‌كانی سێ وڵاتی ناوچه‌كه‌وه هه‌ڵپه‌سارد، تا ده‌رفه‌ت به گفتوگۆ و دانوستانه‌كان بدات و ئه‌مه‌یشی وه‌ك دوا ده‌رفه‌ت بۆ ئێران ناوبرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه ده‌ست ئه‌كسیۆس كه‌وتوون، ڕێككه‌وتنی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ڕه‌شنووسه‌كه‌ی بریتییه له كردنه‌وه‌ی كاتی ڕێڕه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ له نێوان سوڵتاننشینی عومان و ئێران و ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی، جووڵه‌ی كه‌شتییوانی له گه‌رووه‌كه به ڕێڕه‌وی باكور و به نێو ئاوه‌كانی ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێ و دواتر كه‌شتییه‌كان به ڕێڕه‌وی باشووری ئاوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان به‌ره‌و ده‌ریای عه‌ره‌ب به هاوئاهه‌نگی نێوان سوڵتاننشینی نێوان عومان و ئێران ده‌ڕۆن.
له به‌شێكی تری ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنه‌كه هاتووه، كه هیچ جۆره باج و رسووماتێك ناسه‌پێنرێته سه‌ر كه‌شتییه‌كان و كار بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه چێنراوه‌كانی نێو ده‌ریا له ماوه‌ی 30 ڕۆژ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ناوه‌ندگیر و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه سێ هه‌فته به‌ر له ئێسته بیرۆكه‌یه‌كی له‌مجۆره‌یان خسته ڕوو و چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی بوون له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه، به‌ڵام ئێران به‌رده‌وام بوو له هێرشه‌كان، كه‌چی ئێسته هاتووه‌ته‌وه بۆ نێو گفتوگۆكان و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌شنووسه داوه.