سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، گه‌رووی هورمز به‌منزیاكنه ده‌كرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئێران رووبه‌ڕووی گورزێكی سه‌ربازی زۆر به‌هێز و كوشنده ده‌بێته‌وه و هێرشی ئه‌مجاره‌مان گه‌وره‌ترین بۆردمان ده‌بێت، له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه.
دۆناڵد
تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز گوتی، گفتوگۆی زۆرباش له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ئێرانییه‌كان و وڵاتانی ناوه‌ندگیر به‌رده‌وام له دانوستان به درێژایی ڕۆژ.
زیاتر گوتی، ئێران سوور له‌سه‌ر پێوه‌ندیكردن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، ئێسته‌یش دوا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ئێراندایه بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ر جارێكی تر په‌شیمان ببنه‌وه و پاشه‌كشه له گفتوگۆكان بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی گورزێكی زۆر كوشنده ده‌بنه‌وه، ئه‌وان نابێ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بن، ئه‌وه به ئاسایی بۆ هه‌مووان ڕوونه.
ئه‌و قسه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی تره‌مپ، چه‌ند ڕۆژێكه گفتوگۆی چڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و وڵاتانی ناوه‌ندگیر هه‌یه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ چه‌ند جارێك به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و به‌در ئه‌لبوسه‌عیدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سولتاننشینی عومان گفتوگۆی كردووه.