شه‌وی ڕابردوو ڕووسیا بۆردمانی چڕی كییڤی پایته‌ختی ئۆكراینا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كرد، به‌وهۆیه‌وه به‌لای كه‌مه‌وه تا ئێسته 15 كه‌س كوژراون، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كییڤ بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی
ئۆكراینا له تۆڕی ته‌له‌گرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له دوا هێرش و بۆردمانی ڕووسیا بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كییڤ 14 كه‌س كوژران و 27 كه‌سی تریش برینداربوون.
ئاماژه دراوه، هاوكات له كییڤ بۆردمانه‌كان كوشتنی ژنێك و برینداربوونی 12 كه‌سی تری لێ كه‌وته‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ڕووسیا به مووشه‌كی بالیستیك جارێكی تر بۆردمانی شاری كییڤ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كرده‌وه، به‌وهۆیه‌وه جیا له زیانی گیانی، زیانی مادی زۆریش به‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كییڤ كه‌وتووه.
ڤیتالی كلیچكۆ پارێزگاری كییڤ گوتی، دوو كه‌س كه كه‌وتبوونه ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كان به‌هۆی بۆردمانه‌كانه‌وه، توانرا ڕزگار بكرێن و هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكینین و ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر باڵه‌خانه‌كانه‌وه‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
زیاتر گوتی، بۆردمانه‌كان زیانی زۆریان به شار گه‌یاند و چه‌ندان ئاگری گه‌وره‌یش له پایته‌خت به‌وهۆیه‌وه كه‌وته‌وه.