بڕیارە ئەمڕۆ بە بەشداریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبە كوردستانییەكان لە كەركووك كۆببنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئاب، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان لە كەركووك بەڕێوە بچێت.
كۆبوونەوەكە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك دەبێت و ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر یەكڕیزیی ماڵی كورد و چۆنیەتیی كاری پێكەوەیی لە داهاتوودا.
ئەوەش زانراوە كە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، تایبەت دەبێت بە تاوتوێكردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاكە و كێشە و ئاستەنگەكانی.