كاروباری نووسینگەكانی خانووبەرە رێكدەخرێتەوە

:: AM:10:06:05/08/2026 ‌
یەكێتیی ژووری بازرگانییەكان، دەبێتە چاودێر بەسەر نووسینگەكانی خانووبەرە و سەرۆكی ژووری بازرگانی دەڵێت، بەمەیش كاری نووسینگەكان رێكدەخەینەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئاب، گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكان مۆڵەت دەداتە نووسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی زەوی، بۆیە ئێمە لە هەمان كاتدا چاودێرییان دەكەین.

زیاتر گوتی، ئەو هەنگاوەمان بۆ كارئاسانی و باشتركردنی كارەكانیانە و چۆنیەتیی رێكخستنەوەیان بۆ دەكەین، هەروەها ئەمەیش بەشێكە لە بەرنامەمان كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

باسی لەوەش كرد، بەپێی یاسا تەنیا یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكان دەتوانێ چاودێر بێت بەسەر نووسینگەكانی خانووبەرە، بۆیە ئێمەیش كاروبارەكانیان رێكدەخەینەوە.


وشە - رامیار جەواد