گوته‌بێژی گرووپی باكوری سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ئاشكرای كرد، پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له نێو سوپای سووریا به‌رده‌وامی هه‌یه و به گوێره‌ی ئه‌و قۆناغانه‌ی بۆی دیاریكراوه هه‌نگاو ده‌نێت، له‌باره‌ی هۆی دواكه‌وتنیشی ده‌ڵێ، به‌هۆی مه‌شقپێكردنی چه‌كدارانی هه‌سه‌ده له ڕیزی لیوا نوێكان تێكه‌ڵكردنه‌وه دوا كه‌وتووه.
مه‌حموود حه‌بیب گوته‌بێژی هێزه‌كانی باكوری سه‌ر به هه‌سه‌ده بۆ كه‌ناڵی "
ئه‌لعه‌ره‌بییه" گوتی، دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنه‌وه، پێویستی به كاتی زیاتره بۆ ئاماده‌كردنی لیواكان و مه‌شق و ڕاهێنانكردن به چه‌كداره‌كان، تا ئێسته هیچ خشته‌یه‌كی كاتی بۆ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان بوونی نییه، نازانرێ كه‌ی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان كۆتاییان دێت.
زیاتر گوتی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، مه‌زڵووم عه‌بدی و سه‌رۆكی سووریا ئه‌حمه‌د شه‌رع سوورن له‌سه‌ر سه‌رخستنی پرۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنه‌وه به خێراترین كات.
له ئادار/مارسی 2025 هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی ڕێككه‌وتنیان واژوو كرد، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بخرێنه ناو لیواكانی سوپای سووریا، له دامه‌زراوه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جێگه‌یان بۆ بكریته‌وه، له ده‌روازه‌كانی سنوور و فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و دامه‌زراوه‌كانی تریش.