هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی چوار سەرۆكایەتییەكە بۆ تاوتوێكردنی دۆسیە سیاسی، دارایی و تەناهییەكان كۆ دەبێتەوە. كۆبوونەوەكە تیشك دەخاتە سەر ئامادەكارییەكانی سەردانی سەرۆك وەزیران بۆ سعوودیە و پێشهاتە هەرێمییەكان.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئاب، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام بدات. لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە چەندان دۆسیەی هەستیاری پێوەست بە بارودۆخی سیاسی، دارایی و تەناهیی وڵات دەكرێت و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسە جێبایەخەكان دەكرێت.
تەوەرێكی تری سەرەكیی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە ئامادەكارییەكانی سەردانی فەرمیی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سعوودیە. هەروەها ئامادەبووان گفتوگۆ لەسەر دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە و كاریگەرییە جیاوازەكانی ئەو گۆڕانكارییانە لەسەر سەقامگیری و بەرژەوەندییەكانی عێراق دەكەن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار دەبێت و بە جیاش لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی تایبەتی دەبێت.