حكوومەت بڕیارێكی لەبارەی هەژماری خزمەت دەركرد

:: PM:01:33:05/08/2026 ‌
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی لەبارەی هەژماركردنی ڕاژەی سەربازی بۆ ئەو كەسانە دا كە خانەنشین دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئاب، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دەربڕی بە هەژماركردنی خزمەتی سەربازی ساڵێك بە دوو ساڵ.
 
بەگوێرەی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە كراوە، ڕەزامەندیی درا لەسەر هەژماركردنی خزمەتی سەربازی لە ساڵی 1961 تا 2023، ساڵێك بە دوو ساڵ بەمەرجێك خانەنەنشینی ئەو ساڵانە لە مووچەی بنەڕەتی بدەنەوە.

بەپێی ئەم بڕیارە هەر پێشمەرگەیەك پێویستە 10%ی مووچەی بنەڕەتی 10 ساڵ بداتەوە كە دەكاتە سێ ملیۆن و 936 هەزار دینار، ئەفسەرەكانیش شەش ملیۆن و 336 هەزار.

ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر چەندان پێشمەرگە داوای ئەو خزمەتەیان كردووە و لە پاڵ ئەو داواكارییە، ئەو بڕیارە دراوە.


وشە - رامیار جەواد