لەسەر ئاستی 60 وڵات و شەش هەزار یاریزان یەڵدا محەمەد پلەی دووەمی بەدەست هێنا

:: PM:02:24:05/08/2026 ‌
لەسەر ئاستی 60 وڵات و شەش هەزار یاریزان، یەڵدا محەمەد پلەی دووەمی لە پاڵەوانێتی جیهانیی تایكواندۆ لە كۆریا بەدەست هێنا.

یەڵدا محەمەد كچە یاریزانێكی بواری تایكواندۆیە كە پێشتریش وەك ئەكتەر بەشداریی درامای "ئادیابین"ی كردبوو، بەپلەی دووەم لە پاڵەوانێتی لە سیۆلی پایتەختی كۆریا بەدەست هێنا.

یەڵدا رای گەیاند، بە ئاڵای پیرۆزی كوردستانەوە دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر و بەشداریكردنم لە پاڵەوانێتی جیهانیی تایكواندۆ هەنمەدانگ 2026، لەسەر ئاستی زیاتر لە 60 وڵات و شەش هەزار یاریزان، توانیم پلەی دووەم بەدەست بێنم لە بواری شكاندنی هێز، ئەم شانازییە بۆ خۆم و وڵاتەكەم تۆمار بكەم.

باسی لەوەش كردووە،  بە ناوی "تیمی كوردستان" و بە سەرۆكایەتیی مامۆستا هێمن مەهدی قادر بەشداریی بكەین، تیمەكە پێكهاتبووین لە هەشت كوڕ و یەك كچ لە شارەكانی هەولێر، دهۆك، كەركووك و  ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.



وشە - سۆران عەزیز