لە سۆران زەوی دەدرێتە فەرمانبەران

:: PM:04:53:05/08/2026 ‌
پاڵپشت بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، قایمقامییەتی ناوەندی سۆران بڕیاری دا دەست بە دابەشكردنی زەوی بۆ فەرمانبەران بكرێت. 

بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەیەكی قایمقامییەتی ناوەندی سۆران، بریار درا لە ماوەیەكی نزیكدا، بە پشتبەستن بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێت.

لە هەمان كاتدا، لیژنە بڕیاری دا ڕێکارى یاسایی و توند بەرانبەر هەر كەسێك بگیرێتەبەر كە ڕێگری لە كاری تیمەكان بكات یان هەر جۆرە بەربەستێك دروست بكات.

لە كۆتاییدا، لیژنە دووپاتی لەسەر ئەوە كردەوە كە مافی هەموو لایەنەكان لە چوارچێوەی یاسا پارێزراو دەبێت و هەموو هەنگاوەكان بە شەفافیەت و دادپەروەری جێبەجێ دەكرێن.


وشە - وشه‌