ناوەڕۆكی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئاشكرا كرا

:: PM:05:32:05/08/2026 ‌
دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەردانی بەغدا دەكات.

گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمى کوردستان ڕوونی كردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەر چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراقی فیدراڵ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە پێكهێنەرەكانی حكوومەتی فیدراڵی تیایدا بەشدار دەبن، چەندان پرسی پێوەست بە دۆخی ئێستەی عێراق، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە بە گشتی و چۆنیەتیی هاوئاهەنگی و هاریكاریی نێوان هەموو لایەنەكان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و دەربازبوون لەم قۆناغە هەستیارە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان، تاوتوێ دەكرێن.

هەر لە لێدوانەكەیدا دلشاد شەهاب ئەوەیشی ئاشكرا كرد، كە لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی دیدار و كۆبوونەوەی تر ئەنجام دەدات و پرسی پێوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و كاركردنی هاوبەش بە ئاراستەی هاوئاهەنگی و هاریكاریی زیاتری نێوانیان، تاوتوێ دەكات.


وشە - وشه‌