وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ژمارەیەك سزای لەسەر عێراق و ئێران هەڵگرت

:: PM:05:36:05/08/2026 ‌
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ڕای گەیاند، سزاكانیان لەسەر سێ دامەزراوەی پێوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێران و بەشێك لە سزاكانی تری پێوەندیدار بە ئێرانی هەڵگیرا.

بڕیارەكە بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو، ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئاب لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكاوە دەرچووە و  بە فەرمی ناوی كۆمپانیای فڕۆكەوانیی عێراقی فلای بەغدا و سەرجەم فڕۆكە بازرگانییەكانی سەر بەم هێڵەی لە لیستی گەمارۆ و سزاكانی نێودەوڵەتی دەركرد، لە كاتێكدا پێگەی یاسایی و هاوپەیوەندیی یەكێك لە بەرپرسە سەرەكییەكانی پێشووی كۆمپانیاكەی لە لیستی گەمارۆكاندا بەسترایەوە بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.

هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بە فەرمی ڕای گەیاند، ناوی سێ دامەزراوەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی لە لیستی سزاكانی واشنتن سڕیوەتەوە.

ئەم بڕیارە بەشێوەیەكی كتوپڕ و چاوەڕوان نەكرابوو، كە پێشبینی دەكرێت پێوەندی بە لەیەكتر نزیكبوونەوەی ئێران و ئەمەریكا بۆ رێككەوتن هەبێت. 



وشە - وشه‌