910 ئەفسەری ئەنجوومەنی ئاسایش پلەكانیان بەرز كرایەوە

:: PM:05:53:05/08/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی 910 پلەداری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەسەر میلاكی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، واژوو كرد.

دەركردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دێت، دوای ئەوەی هەموو ئەو پلەدارانە ماوەی یاساییان تەواو كردووە و ڕێكاری پێویست بۆ بەرزكردنەوەی پلەكانیان گیراوەتە بەر.


وشە - وشه‌