باڵوێزی سویسڕا لە عێراق ماڵئاوایی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد

:: PM:06:13:05/08/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەیەوە وەك باڵوێزی سویسرا لە عێراق، پێشوازیی لە دانیال هون، كرد.

لە دیدارێكدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی دانیال هونی كرد، كە لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عێراق، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ سویسرادا گێڕاوە و هەوڵەكانی لەو پێناوەدا، بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە؛ هون، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە كاركردنی لە عێراق، بە پێزانینەوە لە هاریكاری و پشتیوانییەكانی نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی كوردستان بۆ سەرخستنی ئەركەكانی دوا و دووپاتی لە گرنگیی بەردەوامیی پێوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا، كردەوە.


وشە - وشه‌