سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

:: PM:07:48:05/08/2026 ‌

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەیان سامی عەبدولڕەحمان، بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی، پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆی و کەسوکار و ماڵباتەکەی کرد. 

نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەکیان ببەخشێت. 

لای خۆیەوە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، سوپاسی خۆی و بنەماڵەکەیانی بە نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند و پێوەندی و هاوخەمیی بە دڵنەواییەکی گەورە دانا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم