سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دامەزراوەی "مەدا" دەکات

:: PM:08:42:05/08/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئابی 2026، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 24ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی "مەدا"ی لە دامەزراوەی مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر کرد، و ڕێزی لە "ڕێڕەوی پیشەیی و نیشتیمانیی پتەو"ی ئەو دامەزراوەیە گرت کە بەشداریی لە چەسپاندنی بەهاکانی ڕۆژنامەگەریی ئازاد و دەوڵەمەندکردنی ژیانی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندندا کردووە لە عێراق.

لە پەیامەکەدا هاتووە، بەبۆنەی 24ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی مەدا، بەرزترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەخری کەریم، سەرۆکی دامەزراوەی مەدا، و ستافی نووسینی ڕۆژنامەکە دەکەین، لە پێزانینماندا بۆ ئەو ڕێڕەوە پیشەیی و نیشتیمانییە پتەوەی کە بەشداریی لە چەسپاندنی بەهاکانی ڕۆژنامەگەریی ئازاد و بەرزڕاگرتنی وشەی بەرپرسیارانە و دەوڵەمەندکردنی ژیانی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندندا کردووە لە عێراق.

سەرۆک بارزانی دووپاتی کردووەتەوە، ئەم بۆنەیە وێستگەیەکە بۆ شانازیکردن بە دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندنەوە کە زیاتر لە دوو دەیە پارێزگاریی لە ئامادەبوون و کاریگەریی خۆی کردووە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی زیاتری بۆ مەدا و ستافەکەی دەخوازین لە خزمەتکردنی نیشتیمان و ڕاستیدا.


وشە - پۆڵا مەحموود