زێڕ گران بووەوە

:: AM:09:39:06/08/2026 ‌
لە دوێنێوە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەیانیی ئەمڕۆ نرخێكی نوێی بۆ ئەمساڵ تۆمار كرد كە ئۆنسەیەك چوار هەزار و 257 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی ئاب،  شاخەوان مەمەد خاوەنی زێڕنگری ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند،  نرخی ئۆنسەیەك زێڕ توانی ئاستی 4257 دۆلار بشكێنێت، بەو پێیەش باشترین مانگی لە ماوەی ئەمساڵی تۆمار كرد.
 
زیاتر گوتی، ئێستە نرخی زێڕ بەرزترینە بەراورد بە تەواوی مێژووی مامەڵەكردن، ئەمساڵ تۆمار كراوە.

باسی لەوەش كرد، پێشبینیی گرانبوونی زیاتر دەكرێت، چونكە لە گرێبەستەكانی داهاتوودا نرخی زێڕ زیاتر تۆمار كردووە.

نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیار 21 بە 915 هەزار دینار
زێڕی عەیار 18 بە 782 هەزار دینار
زێڕی عەیار 24 بە 1044000 دینار


وشە - رامیار جەواد