نێچیرڤان بارزانی: کوردستان بۆ هەمیشە بە نیشتیمانی هاوبەشی هەمووان دەمێنێتەوە

:: AM:10:42:07/08/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی حەوتی ئابی 2026، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 93یەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی شەهیدی ئاشوورییەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سڵاوی ڕێز و وەفاداریی بۆ گیانی شەهید و قوربانییانی کۆمەڵکوژیی سێمێل نارد و دووپاتی کردەوە، کوردستان بۆ هەمیشە وەک نیشتیمانی هاوبەشی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە، لە ساڵوەگەڕی 93 ساڵەی ڕۆژی شەهیدی ئاشووریـدا، سڵاوی ڕێز و وەفاداری بۆ گیانی شەهید و قوربانییانی بێتاوانی کۆمەڵکوژیی سێمێل دەنێرین، کە ساڵی 1933 لەگەڵ دانیشتووانی زیاتر لە شەست گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونە قوربانیی دەستی دەسەڵاتی ئەوکاتی پاشایەتیی عێراق.

سەرۆکی هەرێم دووپاتی کردەوە، لەم یادە بەئازارەدا، وێڕای جەختکردنەوە لە پاراستن و قووڵترکردنەوەی کولتووری فرەیی و پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن، هەموو پێکهاتەکان دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان بۆ هەمیشە بە نیشتیمانی هاوبەشی هەمووان دەمێنێتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود