ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ناهی سووریا شه‌وی ڕابردوو بڵاویان كرده‌وه، له ده‌وروبه‌ری شاری دیمه‌شق و له ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب، مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریا له دره‌نگانی شه‌و توانیویانه دوو چه‌كداری داعش بگرن، له‌و كاته‌ی خه‌ریكی چاندنی بۆمب بوون.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا هاتووه، مه‌فره‌زه‌كی هێزه‌كانمان گومانیان له دوو كه‌س كردووه كه له ڕێگه ڕۆیشتوون و هه‌وڵی وه‌ستاندوون و لێكۆڵینه‌وه له ناسنامه‌كانیان داوه، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه و ڕۆیشتوون، ئه‌مه‌یش وایكرد كه هێزه‌كان ته‌قه‌یان ئاراسته بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا ڕووی داوه.
دوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو كه‌سه چه‌كداری داعش و كاریان له‌سه‌ر دانانی بۆمبی چێنراو و ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بۆ به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومی كردووه.
له كاتی گرتنیان، بۆمب و چه‌كیان پێ بووه و به ته‌واوی ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشن.
به گوێره‌ی داتاكانی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای 2026ه‌وه تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئاب/ئۆگه‌ست نزیكه‌ی 67 هێرشی چه‌كدارانی داعش له ناوچه جیا جیاكانی سووریا ئه‌نجام دراون، به‌وهۆیه‌وه كوژراو و بریندار له ڕیزی هێزه‌كانی سووریا و خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه‌ته‌وه.