میدیاكانی ئێران یه‌كه‌م ڤیدیۆی تۆماركراوی موجته‌با خامنه‌ییان بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیه‌تی دوای وه‌رگرتنی پۆستی ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
چه‌ند مانگێكه دیارنه‌كه‌وتنی موجته‌با بووه‌ته جێی باس و خواسی میدیاكان و به‌شێك ئاماژه‌یان به‌وه ده‌دا كه به‌هۆی بریندارییه‌كه‌ی ناتوانێ ده‌ربكه‌وێ و به‌شێكی تریشیان هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕانده‌وه، كه ده‌رنه‌كه‌وتنی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا سیخوڕانی ئیسرائیل نه‌یدۆزنه‌وه و نه‌بێته ئامانجی بۆردمانه‌كان.
ئاژانسی میهر
ڤیدیۆكه‌ی موجته‌با خامنه‌یی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه كه یه‌كه‌مجاره ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه تێیدا موجته‌با خامنه‌یی ده‌رده‌كه‌وێ و له ده‌وروبه‌ری چه‌ند فێرخوازێكی زانستی ئاینی بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئاژانسه‌كه ڕێككه‌وتنی تۆماركردنی ڤیدیۆكه و شوێنه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ڤیدیۆیه‌كه ته‌نیا 13 چركه‌یه و خامنه‌یی كوڕ له سه‌ره‌وه دانیشتووه و فێرخوازانیش ده‌وریان داوه.
له دوای كوژرانی باوكی، موجته‌با ته‌نیا به په‌یام و فه‌رمان ڕێنماییه‌كانی خۆی گه‌یاندووه‌ته ناوه‌نده‌كانی هێز له ئێران و به هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌كردووه و بگره له ڕێی كه‌سانی سێیه‌مه‌وه پێوه‌ندی به به‌رپرسانی ئێران كردووه.