بارەگای خاتم ئەنبیای ئێران هەڵدەوەشێتەوە

:: PM:02:34:11/08/2026 ‌
بارەگای خاتەم ئەنبیا كە دەزگایەكی تایبەتی بەرگریی ئێرانە، هەڵدەوەشێتەوە و لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەركان یەكدەخرێت، هۆكارەكەیش لەدەستدانی زۆربەی سەركردەكانیەتی.

ئەمڕۆ سێشەم 11ی ئاب، میدیای ئێرانی ئاشكرای دەكات، بارەگای ناوەندی خاتەم ئەنبیا لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای ئێران یەكدەخرێت. لیوا عەلی عەبدولئیلاهی كە پێشتر سەرۆكی خاتەم ئەنبیا بووە، كراوەتە سەرۆكی ئەركان و كیومەرس حەیدەری كراوەتە جێگری.

بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیای ئێران، هۆكاری سەرەكی ئەوەیە زۆربەی فەرماندەكانی ئەو دوو دەزگایە لە شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریكا كوژراون، بۆیە هەوڵی یەكخستنیان دەدرێت لەوانە محەمەد باقری، غولام عەلی رەشید، عەلی شادومانی، هەموو ئەوانە لە هێرشەكاندا كوژران.

بارەگای خاتەم ئەنبیا لە 19ی شوبات 1984 وەك دەزگایەكی سەرپەرشتیار و رێكخەری پێوەندیی نێوان سوپای پاسداران و سوپای ئێران دانراوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل