چوار درۆن كەوتنە خوارەوە

:: AM:08:44:12/08/2026 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سۆران، چوار درۆن كەوتنە خوارەوە و یەكێكیان بەرماڵی هاووڵاتییەك كەوت، بەڵام زیانێكی گیانی نەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی ئاب، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار درۆن لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خەلیفان و شارەدێی هەریر كەوتوونەتە خوارەوە. 

ئەوەیش زانراوە، كەوتنەخوارەوەی ئەو درۆنانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، هەروەها لە ناوەندیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، یەكێك لە درۆنەكان بەر ماڵی هاووڵاتییەكی سڤیل كەوتووە و زیانی مادیی لێ كەوتووەتەوە.

هاوكات لە سنووری قەزای خەلیفان، دوو درۆن لە نزیك گوندێكی ناوچەكە كەوتوونەتە خوارەوە. هەرچی درۆنی چوارەمە، لەسەر چیای بەنی هەریر لە سنووری شارەدێی هەریر كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە پووش و پەڵاشی چیاكە كەوتووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد