بە هۆی دروستبوونی پشێوییەكی زۆر لە گرتووخانەی حلە و بەردەوامبوونی بۆ دووەم رۆژ، هێزێكی گەورەی دژەتیرۆری عێراق رەوانەی شارەكە كرا و ئەركی كۆنتڕۆڵكردنی گرتووخانەكەیان پێدراوە.
ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاب هێزێكی گەورەی دژە تیرۆر رەوانەی شاری حلە "بابل" كرا بەهۆی ئەوەی ئاژاوەیەكی گەورە لە گرتووخانەی حلە دروست بووە.
دوێنێ
میدیای عێراق ئاشكرای كرد ئاژاوە و كێشە لە نێوان كارمەندانی گرتووخانەكە و تاوانباران دروست بووە، كەچی حكوومەتی عێراق رووداوەكەی بە بچووك زانی و گوایە چەند كەسێك لەوانەی بە تاوانی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر گیراون، هەوڵیان داوە كێشە دروست بكەن.
بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ بڵاو دەكرێنەوە كێشەكە لەوە گەورەترە كە حكوومەت باسی دەكات و ئەمڕۆیش بەردەوام بووە و تا ئێستە زانیاری پشتڕاستكراوەتە لەسەر رووداوەكان نییە، بەڵام سەرچاوە تەناهییەكان باسیان لەوە كردووە هێزەكەی دژە تیرۆر لە شارەكە ئەركیان كۆنتڕۆڵكردنی گرتووخانەكەیە و لە ژوورەوەیش دەست بە پشكنین دەكەن.