فەرماندەی سوپای پاسداران: جەنگی ئەمەریكا و ئێران هاوشێوەی جەنگی عێراقە

:: AM:11:37:15/08/2026 ‌
ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، پەیامێك ئاراستەی هێزەكانی ئێران دەكات و لە بڕگەیەكدا باس لەوە دەكات، جەنگی ئەمەیكا و ئێران هاوشێوەی جەنگی عێراق و ئێرانە.

ئەمڕۆ شەموو 15ی ئاب، ئەحمەد وەحیدی پەیامێكی ئاراستەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كردووە و بۆ خۆڕاگریی هانیان دەدات و باسی قوربانیدانیان دەكات، ئەوەی جێی سەرنج بێت لە بەشێكدا جەنگی ئەمەریكا و ئێران بەو جەنگە دەچوێنێ كە بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە نێوان عێراق و ئێران رووی دا.

ئەم لێكچوواندنە و یادكردنەوەی جەنگی عێراق و ئێران لەلایەن بەرپرسانی ئێران، زۆرجار خەڵكی عێراق تووڕە دەكات.

ئەحمەد وەحیدی ماوەیەكە هیچ دەركەوتن و لێدوانێكی نەبووە. ئەمە یەكەم پەیامی دەبێت كە بە بۆنەی مانگی رەبیع ئەوەلی كۆچی بڵاوی كردووەتەوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل